پسپۆڕێكی كاروباری سیاسی توركیا رایده‌گه‌ێنێ،ئه‌ردۆغان كه‌وتۆته زه‌لكاوێكه‌وه به ته‌نها ڕوسیا یان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانن پاشه‌كشه‌ی پێبكه‌ن.
جه‌بار قادر، پسپۆڕی كاروباری سیاسی توركیا به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: له یه‌ك دوو ساڵی ڕابردوودا ئاستی جه‌ماوه‌رێتی ئاكه‌په و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چوو و ئێستاش هه‌سته‌كه ئه‌وه‌یه به‌لایانه‌وه كه نه‌یاره‌كانی به ده‌نگێكی به‌رزتر قسه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ بێده‌نگكردنی نه‌یاره‌كانیان .
ده‌شڵێت: شتێكی تریش هه‌یه كه ڕۆڵیكی گرنگی بینیوه له‌م سه‌ركێشییه‌ی ئه‌ردۆغاندا ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له دوای ڕووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تری باشوری كوردستان ئه‌ردۆغان وه‌های لێكدابووه‌وه كه ئیتر كورد له هه‌موو جێیه‌ك وره‌یان به‌رداوه و وه‌های ده‌زانی ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له عه‌فرین به‌ده‌ست بێنێت.
دكتۆر جه‌بار ئاماژه‌ش به سه‌ركه‌شی و كه‌لله ڕه‌قی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت: بڕیار له هه‌رچ شتێك بدات گه‌ڕانه‌وه لێی زۆر زه‌حمه‌ته و ده‌شڵێت له توركیادا ژینگه‌یه‌كی پشتگیر هه‌یه بۆ ئه‌ردۆغان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به ناسیۆنالیستی توندڕه‌و له توركیا.
دكتۆر جه‌بار ده‌شڵێت : ئه‌م فۆبیای كورده له توركیادا (ترس له كورد) به‌شێكه له پێكهاته‌ی هه‌موو توركێك كه ناتوانن به ئاسانی لێی ڕزگاربن، ئه‌و كه‌وتۆته زه‌لكاوێكه‌وه كه پێم وایه ته‌نها زلهێزه‌كان ڕوسیا یان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانن ڕێگه‌یه‌كی پاشه‌كشه‌ی وه‌های بۆ بێننه كایه‌وه تا بتوانێت ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی وه‌كو ده‌ڵێن بسڕێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.