له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری خۆبهشهوه به چه‌كی ئاربیجی له ناو شاری كه‌ركوك هێرشكرایه سه‌ر دژه تیرۆری عێراق .
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 12-2-2018 به ئاربیجی هێرشكرایه سه‌ر دژه تیرۆری عێراق ،كه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ناو باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری كه‌ركوك جێگیركراون.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: له شوێنی رووداوه‌كه پێكدادانی توند هه‌بووه‌و ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌و شوێنه بیستراوه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.