Erbil 15°C شەممە 04 کانوونی دووەم 14:26

یەکێتیی ناوی سالار مەحموودی بۆ شاندی عەفرین دیاری نه‌کردووه‌

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی رێگەنەدان بە پەرلەمانتارێکی یەکێتی، لەگەڵ شاندی پەرلەمان بچێتە رۆژئاوای کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

 

سه‌باره‌ت به‌ رێگه‌نه‌دان به‌ په‌رله‌مانتار سالار مه‌حمود، به‌ رۆیشتنی له‌گه‌ڵ وه‌فدی په‌رله‌مان بۆ  رۆژئاوای كوردستان، دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ بۆ رای گشتی
سه‌باره‌تى به‌ رێگه‌پێنه‌دانی په‌رله‌مانتار (سالار مه‌حمود)، به‌ رۆیشتنی له‌گه‌ڵ وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رۆژئاوای كوردستان.

ئاماژه‌ به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌ (471/3/4) له‌ رۆژی (2018/2/8) لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی له‌ فراكسیۆنه‌كانی (پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، ئازادی)، به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ كرا تا به‌فه‌رمی سه‌ردانی خۆرئاوای كوردستان و ناوچه‌ی عه‌فرین بكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان دیاریكراوه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێز (دلێر ماوه‌تی)، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتى ناوی په‌رله‌مانتار (عه‌باس فه‌تاح)ى وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و فراكسیۆنه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا دیوانی په‌رله‌مان رێكاری یاسایی خۆی گرتۆته‌به‌ر بۆ كارئاسانی و رۆیشتنی وه‌فده‌كه‌ به‌بێ به‌ربه‌ست، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه‌ به‌ڕێز (سالار مه‌حمود)، به‌بێئه‌وه‌ی داواكاریی پێشوه‌ختی هه‌بووبێ بۆ به‌شداریكردن له‌ وه‌فده‌كه‌، له‌ رۆژی رۆیشتنی وه‌فده‌كه‌ به‌بێئه‌وه‌ى ئه‌ندامی وه‌فد بێت ویستوویه‌تی بچێته‌ عه‌فرین، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵی خۆیان داوه‌ بۆ كارئاسانی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندنی سنوور رێكاری یاسایی خۆی هه‌یه‌ و رۆژی رۆیشتنی وه‌فده‌كه‌ش رۆژی پشوو بووه‌ نه‌ده‌توانرا ناوی زیاد بكرێت بۆ وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه‌ی روویداوه‌ ته‌نها ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و رێكارانه‌ بووه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ به‌ڕێز (سالار مه‌حمود) پێوه‌ی پابه‌ند بێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
1 – دیاریكردنی نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كان بۆ وه‌فدی فه‌رمی ته‌نها فراكسیۆن لێی به‌رپرسیاره‌ نه‌ك سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و دیوانی په‌رله‌مان.

2 – بۆ رۆیشتنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ وه‌فدی فه‌رمی پێویستیی به‌ مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌یه‌.
3 – بۆ تێپه‌ڕاندنی سنووری هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ ره‌زامه‌ندیی فه‌رمی و یاسایی هه‌بێت.

له‌ كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ وه‌فدی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خوازین كه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پاڵپشتیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ناوچه‌ی عه‌فرین-یان كردووه‌ و داواكاریشین زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ جێگه‌ی شه‌ڕ و ئاشوب بگرێته‌وه‌ و به‌زووترین كات شه‌ڕ كۆتایی پێبێت.

دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان
2018/2/12  

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.