Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:30

هۆزان به‌شداری له‌ درامایه‌ک ده‌کات

به‌شداری له‌ درامایه‌ك كردووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌كته‌ری شاری دهۆك " هۆزان دهۆكی " له‌ ساڵی 2016 به‌ دۆبلاژكردنی درامای بیانی ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و رۆژ له‌ دوای رۆژ حه‌زی بۆ كاره‌كه‌ی زیاد ده‌كات .

هۆزان دهۆكی  كه‌ له‌ دایك بوونی سالی  ( 1996 ) ه‌ ئاشكرایده‌كات جگه‌ له‌ كاری دۆبلاژ  وه‌ك ئه‌كته‌رێك له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له‌ كچ و كوری دیكه‌ی ئه‌كته‌ر   له‌ شاری دهۆك به‌شداری له‌ درامایه‌ك  كردووه‌ كه‌ باس له‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات و كاره‌كانی دراماكه‌ ش ته‌واو بووه‌ .

ناوبراو وتیشی  حه‌ز له‌ هه‌ردوو كاری دۆبلاژ و ئه‌كته‌ری ده‌كات و پلانیشی هه‌یه‌ له‌ دوارۆژدا كاری گه‌وره‌تر ئه‌نجامبدات .

 هه‌روه‌ها ناوبراو هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێت ببێت به‌ ئه‌ستێره‌ له‌ نێو هونه‌ری كوردی به‌ تایبه‌ت له‌ بواری سینه‌ما . 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.