به گوێره‌ى هه‌واڵێكى پێگه‌ى چالاكوانى تۆڕكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان (هشیار جه‌مۆ) كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كردۆته‌وه نوسیویه‌تى: له درێژه‌ى په‌لاماردانه‌كه‌ى سوپاى توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌ى عه‌فرین سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مرۆ تانكێكى سوپاى توركیا له گوندى (شێخورزه)ى سه‌ربه عه‌فرین كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنورى توركیا له لایه‌ن هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌وه‌ى كرایه ئامانج و سوتێندرا
به‌گوێره‌ى هه‌واڵى پێگه‌ى ئه‌و چاڵاكوانه زه‌ره‌رو زیانى گیانى نه‌زاندراوه به‌ڵام ته‌واوى تانكه‌كه سوتێندراوه
له لایه‌كى دیكه ئه‌و چالاكوانه ئاماژه‌ى به‌وه داوه توركیا به هۆى شكست هێنانى له په‌لاماردانه‌كه‌ى سه‌ر عه‌فرین نیازى وایه ئاوى فورات له‌سه‌ر كۆبانێ ببڕێت و تۆڵه‌ى زیانه سه‌ربازییه‌كانى به بڕینى ئاوى فورات بكاته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.