به‌پێى ڕاگه‌یاندنێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، حه‌فته‌ى ڕابردوو به‌هۆى هێرشه ئاسمانیه‌كانى ڕوسیا و سوریا 230 هاووڵاتى سیڤیل كوژران.
زیاد راد ئه‌لحوسین به‌رپرسى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه به‌هۆى هێرشه‌كانى ڕوسیا و سوریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر كۆنتڕۆڵى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سوریا، له ڕۆژهه‌ڵاتى غوته و ناوچه‌ى ئه‌دلیب زیاتر له 230 هاووڵاتى سیڤیل كوژران.
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كه‌ى ئه‌لحوسین ئاماژه‌ى كرد كه 350.000 كه‌س گیریان خواردووه له ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌ل غوته‌ى قه‌راغ شارى دیمه‌شق، ئه‌و شوێنه‌ى كه 210 هاووڵاتى سیڤیلى لێ كوژرابوون و له نێویاندا 50 منداڵ و 42 ئافره‌ت له نێوان ڕۆژانى 5 – 8 شوبات.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه 9 شوێنى پزیشكى شه‌شى له ئیدلیب و 3ى له ڕۆژهه‌ڵاتى غوته له‌لایه‌ن هێرشى ئاسمانى به‌م دووایه لێ دران.
ئه‌لحوسین له باره‌ى كه ڕ‌ژێمى سورى چه‌كى كیمیاوى به‌كار هێنابێت له ئیدلیب، وتى: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژى 4ى شوبات و له قه‌زاى سێراكیبى سه‌ر به شارى ئیدلیب كه له ژێر كۆنتڕۆڵى هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كاندایه، ڕاپۆرتى به‌ده‌ست گه‌یشتووه و چه‌نده‌ها به‌ڵگه و ڤیدیۆیان له به‌رده‌سته كه مادده‌ى ژه‌هراوى به‌كارهێنراوه، زیاد راد ئه‌لحوسینى وتیشى كه ئه‌م هێرشانه ره‌نگه به تاوانى جه‌نگى بناسێندرێت.
به‌رپرسانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان حكومه‌تى سوریا به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه ڕێگره له ناردنى یارمه‌تى مرۆییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه له مانگى ڕابردووه له ژێر گه‌مارۆدان.
رژێمى ئه‌سه‌د له ئادارى ساڵى 2011، به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى خه‌ڵكى كه به‌دڕه‌نده‌یى چاوه‌ڕوان نه‌كراو رووبه‌ڕوویان بووه و به‌مه‌ش ره‌وشى سوریا تێك چوو و وڵات تووشى كاولكردن و شه‌ڕى ناوخۆ بوو، له‌و كاته‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى به‌هۆى داگیرسانى ئه‌م شه‌ڕ و ناكۆكیه كوژراون.
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.