Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:44

قه‌ڵادزێ: هاوڵاتییه‌ک به‌ چوار فیشه‌ک بریندار ده‌کرێت

به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت
قه‌ڵادزێ: هاوڵاتییه‌ك به‌ چوار فیشه‌ك بریندار ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی راپه‌ڕین راییده‌گه‌یه‌نێت: له‌ شاری قه‌ڵادزه‌ی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی راپه‌رین 4 فیشه‌ك له‌ هاوڵاتییه‌ك ده‌درێت و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت ، ده‌شڵێت: دوان له‌ بكه‌رانی ئه‌و ده‌سترێژییه‌ كه‌سانی ناسراون.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ڕ . م . ڕ ) ته‌مه‌ن 35 ساڵان كه‌  دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئاشتیه‌ له‌ شاری  قه‌ڵادزێ و پیشه‌ی كاسبه‌ به‌ برینداری گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ ئاسه‌واری 4 فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاربوو.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌ وته‌ی خۆی له‌ دوكانه‌كه‌یدا 4 كه‌س به‌بیانوی چه‌ند پرسیارێك بانگیان كردووه‌و دواتر به‌ ئۆتۆمبێلێك كه‌ جۆره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌ بردویانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شارو پاشان دایده‌به‌زێنن و به‌ چه‌كی جۆری (ده‌مانچه‌) ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بریندار ده‌بێت كه‌ دوان له‌ تۆمه‌تباره‌كان ناسراون.

پۆلیسی راپه‌رین هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كان ده‌رچووه‌ برینداره‌كه‌ش به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.