شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتوون لە چەند وەزیر و پارێزگارێک، بەشداریی لەو کۆنگرەی وڵاتی کوەیتدا دەکەن کە بڕیارە بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق ساز بکرێت.
لهم بارهیهوه نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرەیە پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە بۆ دروستکردنەوەی ژێرخانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانی زۆری پێگەیشتووە.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆنگرەکە دەکەن کە پێکهاتوون لە وەزیرانی پلاندانان و ئاوەدانکردنەوە و پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک.
هەروەها گوتیشی: كۆنگرەكە سێ تەوەر لە خۆدەگرێت، تەوەری یەكەم تایبەتە بە سەرلەنوێ بونیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی ئەو شوێنانەی كە شەڕیان تێدا بووە. تەوەری دووەمیش وەبەرهێنانە بە گشتی، هەروەها تەوەری سێیەمیش سەقامگیریی و پێكەوە ژیان و تەباییە لەنێوان نەتەوە جیاوازەكانی عێراق.
بڕیارە کۆنگرەکە لەرۆژانی 12 تا 14ی ئەم مانگە لەکوەیت بەڕێوەبچێت و چەندین وڵات و رێکخراوی جیهانی بەشداری تێدا بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.