دوێنێ خاتوو نه‌جیبه هاوسه‌ری سیاسه‌تمه‌دار و شۆڕشگێری دیار و ناسراوی كوردستان موحسین دزه‌یی به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد .
لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای ئیداری و سیاسی و كه‌سایه‌تیان و خزم و دۆست و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو، ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی گوندی دوگردكان به‌خاك سپێردرا.
جێی باسه خاتوو نه‌جیبه له خانه‌واده‌ی دزه‌ییه‌كان بووه و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له قۆناغه‌كانی خه‌باتی كوردایه‌تی و شۆڕش و بهرخوادندا رۆڵ و كاریگه‌ریی دیار و به‌رچاویان هه‌بووه و له‌وپێناوه‌دا قوربانی زۆریان داوه.
به‌م بۆنه‌وه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له شاری هه‌ولێر یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو نه‌جیبه هاوسه‌ری سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی كوردستان موحسین دزه‌یی به‌رێوه‌چوو ، كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پرسه‌كه‌دا كرد و سه‌ره‌خۆشیی هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی خاتوو نه‌جیبه گه‌یانده موحسین دزه‌یی و ته‌واوی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو و هیوای خواست ئه‌مه دوا ناخۆشی و كۆستی خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوری و ئارامی به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت .
هه‌ر له پرسه‌كه‌دا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسانی باڵای ئیداری و سیاسی و كه‌سایه‌تیان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر و خزم و دۆستان و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو له پرسه‌كه‌دا به‌شدار بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.