ئهمرۆ چوارشەممە 7/2/2018، سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، ”لە چەند کاتژمێری رابردوودا“، لە هێرشەکەیاندا بۆ سەر عەفرین، 29 شەڕڤانی یەپەگەیان کوشتووە.
سوپای تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە رۆژی یەکەمی هێرشکردنە سەر عەفرینەوە تا ئێستا، 999 شەڕڤانی یەپەگە بەهۆی شەڕ و بۆردومانەکانی هێزەکانی تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە، گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئاماری دەستەی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، 148 هاووڵاتیی مەدەنیی شارەکە شەهید بوون و 365 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، هێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین و رۆژانهش سوپاى توركیا راگهیندراوێك لهبارهى دواین ئامارى زیان و قوربانیهكان بلاو دهكاتهوه، بهلام بهپێى چهندین میدیاى توركى و جیهانى و راگهیاندنى یهپهگه، ئهو ئامارانهى توركیا دوورن له راستییهوهو به گوێرهى بهرژهوهندیهكانى خۆى ئهو ئامارانه بلاودهكاتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.