رووداوێكی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبێل به‌هۆی ته‌مومژه‌وه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ئه‌بوزه‌بی - دوبه‌ی وڵاتی ئیمارات روویداوه‌و به‌و هۆیه‌وه 40 ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیانداداوه‌و 20 كه‌س بریندار بوون.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه رووداوێكی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبێل به‌هۆی ته‌مومژه‌وه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ئه‌بوزه‌بی - دوبه‌ی وڵاتی ئیمارات روویداوه‌و به‌و هۆیه‌وه 40 ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیانداداوه‌و 20 كه‌س بریندار بوون.
قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه زۆرانه ده‌رده‌خه‌ن كه به‌ر ئۆتۆمبێل و شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان كه‌وتوون و رووداوه‌كه‌ش له‌سه‌ر رێگای خێرا بووه‌و ئۆتۆمبێله‌كانیش به‌خێراییه‌كی زۆر به‌ریه‌ككه‌وتوون.
رۆژنامه‌ی ئیمارات نوسیوویه‌تی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه ته‌مومژ و كه‌می مه‌ودای بینین بووه و شۆفێره‌كانیاش پابه‌ندی دووری نێوان ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌بوون و ره‌چاوی كه‌شوهه‌وایان نه‌كردووه‌و هه‌ر پێیان لێناوه.
له یه‌كێك له ڤیدیۆكاندا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرداوه‌ته‌وه، به روونی له ده‌ستدانی كۆنترۆڵكی بارهه‌ڵگرێك ده‌بینرێت له‌سه‌ر رێگا خێراكه و خۆی به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا ده‌كێشێت كه راوه‌ستاون.
محه‌مه‌د ئه‌لخه‌ییلی، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی ئه‌بوزه‌بی ده‌ڵێت: به‌هۆی ته‌مومژه‌كه‌وه پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی پلانی فریاگوزاری په‌یڕه‌وكردووه‌و بارهه‌ڵگره گه‌وره‌كان و پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كریكارانی خستووه‌ته رێگاكانی ته‌نیشت و شوێنی وه‌ستانی ئاسایی خۆیان.
به گووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، جگه له‌وه‌ش، پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی له هه‌ژماره‌كانی خۆیه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆشداری داوه‌ته شۆفێره‌كان و له مه‌ترسی ته‌مومژه‌كه ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه هه‌ر روویداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.