Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:17

به‌ ڤیدۆ ماهیر گۆرانییه‌ک له‌ تێکستی ره‌فیق سابیر بڵاو کرده‌وه‌

ئاواز و موزیكی ماهیر خۆیه‌تی
mihr hamaden
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند، ماهیر محه‌مه‌دئه‌مین، به‌رهه‌مێكی نوێی خۆی كه‌ ڤیدیۆ كلیپێكه‌ به‌ناوی "بنده‌ستی" بڵاوكرده‌وه‌.

تێكستی به‌رھه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی ماھیر، له‌لایه‌ن ره‌فیق سابیر نووسراوه‌ و ئاواز و موزیكی ماهیر خۆیه‌تی، ھه‌روه‌ھا زیره‌ك ئه‌مین به‌ ئامێری كه‌مان و ماهیر ئه‌مین به‌ عوود و هۆگر عه‌زیز به‌ كیبۆرد به‌شدارییان له‌ به‌رھه‌مه‌كه‌دا كردووه‌‌. كاری ده‌نگی له‌لایه‌ن  زیره‌ك ئه‌مین بۆ كراوه‌و میكس و ماسته‌رینگیش له‌لایه‌ن هۆگر عه‌زیز كراوه‌.

ماھیر محه‌مه‌دئه‌مین، به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: گۆرانیه‌كه‌ باس له‌و تراژیدیا به‌رده‌وامه‌ ده‌كات، كه‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ میلله‌تێكی زیندووی سه‌ر گۆی زه‌وی، تێیدا ده‌ژی و ناهێڵن بۆ چركه‌یه‌ك پشو بده‌ین، جه‌نگ له‌ دوای جه‌نگ و فه‌رمان له‌ دوای فه‌رمان له‌ دژمان ده‌درێت،هه‌موو دنیاش بێده‌نگه‌ ، تێكستی گۆرانیه‌كه‌ دكتۆر ره‌فیق سابیر نووسیویه‌تی و لاوكه‌كه‌ی كۆتاییش خۆم نوسیوومه‌ به‌ سودوه‌رگرتن له‌ فۆلكلۆر.

ماھیر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كلیپه‌كه‌ له‌ مۆنتاژكردنی هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن و كامێرا ئاراس محه‌مه‌د و ده‌رهێنان، هاوكار فه‌رهاد، به‌رھه‌مھێندراوه‌، ھه‌روه‌ھا به‌ پێویستی ده‌زانم سوپاسی هه‌موو هاوكاران بكه‌م به‌ تایبه‌ت مامۆستا ره‌گه‌ز ره‌شید، پاڵپشتی زۆری كردووم.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.