مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی بیست و چواره‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌رێز/ سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان..
به‌رێزان/ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن..
به‌بۆنه‌ی بیست وچواره‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزو سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین له‌و یاده‌دا به هه‌موو لایه‌ك به یه‌ك گوتاروئیرادهی سیاسی هاوبه‌ش بنه‌ماكانی هاوپه‌یمانیه‌تی پته‌وتر بكه‌ین و تواناكانمان یه‌كبخه‌ین بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و ئه‌زموونه و سه‌ركه‌وتنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و گه‌یشتن به ئامانجه ره‌واكان.
بێگومان هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان زۆر ههستیاروچارهنووسسازه، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیهكهیان رابپه‌ڕێنن و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان درێغی له گیانفیدایی و خه‌بات و تێكۆشان نه‌كه‌ن و هه‌وڵی جیددی بده‌ن بۆ ده‌ربازبوو له‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌و زیاتر پته‌وكردنی یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگیی هێزولایه‌نه سیاسیه‌كان، دڵنیاشین له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له‌كه‌مانه.
جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن..
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
5/2/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.