Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 04:13

له‌ هێرشێکی چه‌کداریدا مامۆستایه‌کی زانکۆ له‌ که‌رکوک کوژرا

عه‌لی ئه‌لماس مامۆستای كۆلیژی یاسا
کوردستان TV
#7
100%

كۆمه‌ڵه‌ چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك مامۆستایه‌كی زانكۆیان كوشت و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6-1- 2018سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌، كۆمه‌ڵه‌ چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك هێرشیان كرده‌ سه‌رعه‌لی ئه‌لماس، مامۆستای كۆلیژی یاسای سه‌ر به‌ زانكۆی كه‌ركوك و ده‌ست به‌جێ كوشتوویانه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌چه‌كداره‌كان له‌ كاتێكدا ئه‌و مامۆستایه‌یان كوشتووه‌ كه‌ ناوبراو به‌ رێگای كه‌ركوك به‌غدا تێپه‌ڕیوه‌و دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌رمی مامۆستاكه‌یان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادییان كردووه‌ ، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

دوای رووداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر كوشتن و رفاندن و دزیكردن له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری زیادی كردووه‌و به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش له‌ ئاست ئه‌م رووداوانه‌ ده‌سته‌و وه‌ستانن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.