Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:29

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە خورماتوو

بۆ لێکۆڵینەوە لە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر
کوردستان TV
#7
100%


لێژنەیەکی کارا لە پەرلەمانی کوردستان، بە نوێنەرایەتی ھەشت فراکسیۆن لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر پێکھێنراوە، كه‌ پێشتر لێژنەکە کۆبووەتەوە و بەرنامەی کاری دارشتووە و وا بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەردانی خورماتوو بکەن.

پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات، ھەفتەی داھاتوو لێژنەکەیان بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، سەردانی خورماتوو دەکات، دواتر لەسەر ڕووداوەکان ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.


شوان شێخ ئەحمەد، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەوە، ڕاگەیاند، لێژنەیەکی کارا لە پەرلەمانی کوردستان، بە نوێنەرایەتی ھەشت فراکسیۆن لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر پێکھێنراوە، بێگومان پێشتر لێژنەکە کۆبووەتەوە و بەرنامەی کاری دارشتووە و وا بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەردانی ئەو ناوچانە بکەن، بۆ ئەوەی لەسەر ھۆکاری ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر گفتۆگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و ھاووڵاتییانی ئاوارەی ناوچەکە و قایمقامی قەزای خورماتوو بکەن.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ڕوونیشی کردەوە:  دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، ئێمە لەسەر ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، دواتر لەسەر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتە قسە و باس لەسەر ئەو ڕووداوانە دەکرێت و ئەرکی لێژنەکە بەدواداچوونە لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، بێگومان دوای ڕاپۆرتەکە پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو پرسە بڕیاری خۆی دەدات.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، حەشدی شەعبی و چەند گرووپ و میلیشیایەکی دیکە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.