Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:28

فرسەت سۆفی: ئەو جدیەتەی حکوومەت بۆ چاکسازی دەبینرێت پێشتر نەبینراوە

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
کوردستان TV
#7
100%

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە ده‌كات، کە چاکسازی دەستبردنە بۆ شتێک کە قوربانی تێدایە و پێویستی بە ئیرادەی جدی حکوومەتە بۆ جێبەجێکردنی.

فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: "پڕۆژەیاسای چاکسازی لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە، تا ئێستا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، ھەروەھا ۆرک شۆرپێکی لەسەر کراوە و ڕەوانەی شەش لێژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانیش کراوە، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی ھاوبەشی لەبارەوە ئامادە بکەن".

ئاشکراشی کرد، کە ھەر یاسایەک لە پەرلەمانەوە دەربچێت ئەوا گرنگە، بەڵام جێبەجێکردنی گرنگترە، بۆیە ئەو یاسایانەی کە چاکسازین دەستبردنە بۆ شتێک کە قوربانی تێدایە و پێویستی بە ئیرادەیەکی جدی حکوومەت ھەیە، بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێ، بۆیە ئەگەر یاساکەش دەربچێت و جێبەجێ نەکرێت ئەوا ئەو بەھایە نامێنێ، دەشڵێت: "لەبەر ئەوەی حکوومەت خۆی ئیستا یاساکەی ناردووە، کەواتە دەبێ ھەر خۆشی کەفالەت و زەمانەتی جێبەجێکردنی بکات.

فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری کوردستان، گوتیشی: مادام حکوومەت گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە پرۆژە یاسایەک ئامادە بکات، بینێرێتە پەرلەمان و جەختی لەسەر بکاتەوە، مانای وایە ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی حکوومەت ئیرادەی جێبەجێکردنیشی ھەیە، ئەگەر نا ئەم جدیەتەی ئێستا دەبینرێت، ساڵانی پێشتر نەبووە، بۆیە ئەمە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە دەتوانرێ جێبەجێی بکات ھیوادارین واش بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.