Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:29

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ حکومه‌تی سووریا دووباره‌ چه‌کی کیمیاویی به‌کارهێنابێت

له‌كاتی هێرشی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی حكومه‌تی سووریادا بۆنێكی ناخۆش و ئازارده‌ر له‌ هه‌وای ناوچه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌
ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ حكومه‌تی سووریا دووباره‌ چه‌كی كیمیاویی به‌كارهێنابێت
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌سه‌ر زاری رێكخراوی فریاگوزاریی كڵاوسپییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌كاتی هێرش بۆسه‌ر شاری سه‌راغبی سه‌ر به‌ پارێزگای ئدلب 9 كه‌س بریندار بوونه‌ كه‌ سێ كه‌سیان سه‌ر به‌و رێكخراوه‌ن و ئه‌وانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌م هێرشه‌دا گازی كلۆر به‌كارهێنراوه‌.

هه‌روه‌ها ئۆفیسی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه‌وه‌ گواستوویه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی هێرشی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی حكومه‌تی سووریادا بۆنێكی ناخۆش و ئازارده‌ر له‌ هه‌وای ناوچه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیاویی به‌كار هێنابێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ سووریا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌كارهاتنی گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان بكات.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.