رائید شۆرش ئیسماعیل گوته‌بێژی پۆلیسی راپه‌رین به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كاتژمێر چواری ئێواره‌ی دوێنێ 4/2/2018 بریندارێكیان هێنایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه به‌ناوی ( أ ، ب ، خ ) كه كچێكی ته‌مه‌ن ( 17 ) ساڵانه‌و كچی ماڵه و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی شیشاری ناحیه‌ی حاجیاوایه كه به په‌ت له ماڵی خۆیاندا خۆی هه‌ڵواسیبوو.
گوتیشی دوای هه‌وڵێكی زۆر بۆ ده‌ربازكردنی ژیانی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانییه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌رێمان كرد بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها گوتیشی كاتژمێر 7 ی ئێواره له‌لایه‌ن كه‌س و كاری كچه‌كه‌وه ئاگادار كراینه‌وه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه كچه‌كه‌یان گیانی له‌ده‌ستدا .
شۆرش ئیسماعیل گوته‌بێژی پۆلیسی راپه‌رین گوتیشی: تا ئێستا له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه و له ئێستادا پۆلیس به وردی لێكۆلینه‌وه له سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.