Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:15

32 چالاکی کورد داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی دوو کوردی رۆژهه‌ڵات ده‌که‌ن

له‌ زیندانه‌كانی سنه‌ و ورمێ زیندانی كراون
32 چالاكی كورد داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی دوو كوردی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

32 كه‌س له‌ كه‌سایه‌تییه‌ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ بریتین له‌ نوێنه‌رانی خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی ئێران و پارێزه‌ران و چالاكانی مه‌ده‌نیی، له‌ نامه‌یه‌كدا داوایان له‌ سه‌رۆكی دیوانی دادوه‌ریی ئێران كردووه‌ تا بڕیاری سزای سێداره‌ی دوو زیندانیی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.

له‌ نامه‌كه‌دا داوا له‌ سادق لاریجانی كراوه‌ تا بڕیاری سێداره‌ی رامین حوسێن په‌ناهی و هیدایه‌توڵڵا عه‌بدوڵڵاپور راگرێت كه‌ له‌ زیندانه‌كانی سنه‌ و ورمێ زیندانی كراون.

نووسه‌رانی ئه‌م نامه‌یه‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م دوو كه‌سه‌ سكاڵاكاری تایبه‌تیان نییه‌، جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سێداره‌دانی ئه‌م دوو كه‌سه‌ ده‌بێته‌ هۆی نائۆمێدی و ره‌شبینی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چینه‌ جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌، ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ كورده‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی له‌ حزبه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تاوانبار كراون و رێكخراوی داكۆكی له‌ مافی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش بڕیاری سێداره‌ی بۆ ئه‌م دوو كه‌سه‌ به‌ نادادوه‌رانه‌ وه‌سفكردووه‌.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.