به‌رپرسانی كانتۆنی عه‌فرین به تاوانبار كردنی رووسیا به‌وه‌ی كه به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌وان ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ توركیا هاوده‌سته له كوشتاری خه‌ڵكی سڤیل، داوایان له وڵاتانی جیهان و وڵاته زلهێزه‌كان كرد تا هێرشی توركیا بۆسه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان بوه‌ستێنن.
به‌رپرسانی عه‌فرین رۆژی رابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌تایبه‌تیی داوای له حكومه‌تی رووسیا كرد كه ده‌ست له پشتیوانیی كردنی تیرۆریسمی حكومه‌تیی توركیا له دژی عه‌فرین هه‌ڵگرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌م كانتۆنه كوردییه‌ی رۆژئاوادا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه راگه‌یه‌نراوه، داوایان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا له شه‌ڕی دژی داعش كرد تا به‌خێرایی ده‌ستبه‌كار ببن بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.