هونه‌رمه‌ند جه‌هه‌ر ئه‌نوه‌ر ره‌شید له‌گه‌ل َژمارهیهك له هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر له ئێستادا سه‌رقاڵی تۆماركردنی زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنین له ژێر ناوی " ونبووه‌كان .
ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه " جه‌وهه‌ر ئه‌نوه‌ر " رایگه‌یاند ئه‌وان ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی ئه‌و كاره هونه‌رییه‌ن كه له 27 ئه‌لقه پێكهاتووه و كاری ێنهگرتنی ته‌واو بووه و له ئێستادا گه‌یشتۆته قۆناغی مۆنتاژكردن .
جه‌وهه‌ر وتیشی ئه‌و زنجیره درامایه باس له ساڵی هه‌شتاكانی شه‌ری نێوان عێراق و ئێران ده‌كات كه به هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌و وڵاته بوونه سووته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ره و به هه‌زارانی دیكه‌ش به‌دیل گیران و جارێكی دیكه ده‌گه‌رێنه‌وه نێو كه‌س و كاریان .
جێی باسه هه‌موو دیمه‌نه‌كانی ئه‌و زنجیره درامایه له ناو شاری هه‌ولێر تۆمار كراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.