Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:30

70 دەوڵەت بەشداری کۆنگرەی نێودەوڵەتی کوەیت دەکەن

بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند دڵنیا بوونەتەوە لە بەشداری کردنی 70 دەوڵەت لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی کوەیتدا بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی خستۆتەڕوو کە 70 وڵاتی جیھان لە پاڵ سەدان کۆمپانیای وەبەرھێنان لەسەر ئاستی جیھان ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی کوەیت بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەربڕیوە کە لە ھەفتەی داھاتوودا ئەنجام دەدرێت و پێشبینیشیان کردووە لەوڕێیەوە 100 ملیار دۆلار بۆ عێراق تەرخان بکرێت و میکانیزمی سود وەرگرتن لەو پارەیەش لەگەڵ کۆمپانیا و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و وڵاتانی جیھاندا تاوتوێ دەکرێت.  

لە بەرامبەردا ژمارەیەک لە دەوڵەتان داوای گرەنتیان لە حکومەتی عێراق کردووە لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە کۆنگرەکەدا و 32 دەوڵەت رەزامەندییان بۆ بەشداریکردن دەنەبڕیوە.

جۆن سلیڤان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش، داوای لە حکومەتی ھەرێم کردبوو بەشداری لەو کۆنگرەیەدا بکەن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.