Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:34

له‌ سلێمانی ھاووڵاتییەک کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

تەمەن 59 ساڵه‌ و خۆی خنكاندووه‌
کوردستان TV
#7
100%


ھاوڵاتییەکی تەمەن 59 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا، لە گەڕەکی زێڕینۆک لەشاری سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە  ھاووڵاتییەکی تەمەن 59 ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیدا، لە گەڕەکی زێڕینۆک لە شاری سلێمانی، خۆی خنکاندووە و کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.

ھاوڵاتییەکە ناوی ( خ ، م ، ا )ەو لەدایکبووی 1959یە، لەماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە، و تا ئێستاش ھۆکاری خۆ خنکاندنەکەی نەزانراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.