به هۆی رووداوی هاتۆچۆ گۆرانی بێژ "عادل هه‌ورامی" روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ده‌ڵێت: "سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستیم باشه".".
عادل هه‌ورامی ده‌ڵێت :به‌شێك له په‌یجه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵی ناڕاستیان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه ، زۆرێك له‌و په‌یجانه تفه‌نگ ده‌نێن به تاریكییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه كردوه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی قسه‌ی نه‌شیاویان تێداكراوه به‌ناوی ئه‌وه‌وه، هیچیان ڕاست نین و په‌یجه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایك و كۆمێنت ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه.
ناوی ته‌واوی عادل هه‌ورامی (عادل ره‌حمان قادر)ه‌و له ساڵی ١٩٧٢ له شاری به‌غدا له‌دایكبووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له ساڵی ١٩٩٣ دا تۆماركردووه به‌ناوی (قوڵایی سنگ بارانی خه‌م) و له ئێستاشدا خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبومێكی گۆرانییه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.