بێ ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر ساغ ببێته‌وه، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دوو گه‌نجی كوردی‌یان له شاری كه‌ركوك ده‌ستگیر كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت راگه‌یاند: كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی دوێنێ 3-1-2018 له‌گه‌ڕه‌كی عروبه‌ی شاری كه‌ركوكـ له‌كۆڵانی كاكه‌ییه‌كان دوو گه‌نج به‌ناوه‌كانی (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ڕه‌شید - محه‌مه‌د حسێن عه‌لی) كه‌وا له كافتریایه‌كی ئه‌و گه‌ڕه‌كه كارده‌كه‌ن له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی گروپی عه‌سائب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق هه‌ردووكیان ده‌ستگیر كران، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پێشتر خاوه‌ن كافتریاكه كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه و له‌ئێستادا له شاری كه‌ركوكـ نه‌ماوه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له شاری كه‌ركوك و ناوچه دابراێنداروه‌كاندا له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سووكایه‌تی به كورد ده‌كرێ و كوشتن و گرتن و رفاندن و دزیكردن له ناوچه‌كه‌دا زیادی كردووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.