تازه‌ترین به‌رهه‌می نووسه‌ری كورد " فه‌ریاد فازیا عومه‌ر " له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی كورد .
ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین ھەژدە ساڵ لەمەوبەر، واتە لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ یەکەم جار کتێبی فێرکردنی ئەڵمانی – کوردی لە ٣٨٨ لاپەڕەدا بە سەرکەوتوویی بڵاو کردەوە
لە ساڵی ٢٠١٣ دا دوا چاپی کتێبەکە کە چاپی پێنجەمییهتی لە ٦٨٨ لاپەڕەدا بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ئەم کتێبە بۆ ھاوڵاتیانی کورد ی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا بوووە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی و کەسانێکی یەکجار زۆر سوودیان لێبینی .
کتێبی ( ئەڵمانی بەئاسانی فێربوون ) کورتکراوەیەکی بەپێز و چڕوپڕە بۆ ئەوانەی، کە دەیانەوێ لە ماوەیەکی کورت‌دا و بە ڕێگایەکی ئاسان و دروست فێری زمانی ئەڵمانی ببن و ھەوڵی ئەوە بدەن، کە کاری ڕۆژانەیان بە ھۆیەوە بە ئەنجام بگەیەنن، بێ قوڵبوونەوە و چوونە ناخی دەستووری زمانی ئەڵمانییەوە.
ئەم کتێبە بریتییە لە سیوحەوت باسی ھەمەجۆر و گرنگ، کە تێیاندا وشە پێویستە گرنگەکانی زمانی ئەڵمانی و ڕستە سادەوساکارە پێویستەکان خراونەتە بەر چاو. بۆ نموونە باسەکانی: خواردن، خواردنەوە، نیشتەجێبوون ، ناونیشانە گشتییەکان و کولتور و کاتی دەستبەتاڵی .
کتێبەکە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ھەموو ئەوانەی، کە دەیانەوێ ژیانی ئاسایی ڕۆژانەیان لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا بەجوانی بەسەر بەرن و لە کار و پیشەی ڕۆژانەیاندا سەرکەوتوو بن.
جێی باسه نرخی كتێبه‌كه ته‌نها 10 یۆرۆیه و له ئینستیتیوتی خوێندنی كوردی له به‌رلین ده‌ست ده‌كه‌وێت .
ئامادةكردني : خاليد عةلي
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.