ئه‌مریكا په‌ره به چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌دات و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌مریكا له حاڵه‌ته زۆر تونده‌كاندا بیرله به‌كارهێنانی هێزی ئه‌تۆمی ده‌كاته‌وه.
پاتریك شاناهان، راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند : به‌ڵگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆخی ئه‌تۆمی 2018 به‌پێویستی ده‌زانێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نوێكاری بكرێت له توانای ئه‌تۆمی، پێگه و سیسته‌می كۆنترۆڵدا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مریكا كڵاوه‌ی جه‌نگی مووشه‌كی بالستی كه له ژێردهریاییهكانهوه هه‌ڵده‌درێت كه‌مكردووه‌ته‌وه و له‌بری ئه‌وه نوێكاری له مووشكه ئه‌تۆمیه كروزهكاندا كردووه كه له ده‌ریاوه هه‌ڵده‌درێن و دووباره هێناویه‌تیه‌وه ئارا.
گوتیشی: ئه‌و كاره ژماره‌ی كڵاوه‌ی جه‌نگی نوێ یان بڕی یه‌ده‌كی ئه‌تۆمی هیچ زیادنه‌كردووه هه‌تا رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی پێشێل بكات و، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌مریكا له حاڵه‌ته زۆر تونده‌كاندا بیرله به‌كارهێنانی هێزی ئه‌تۆمی ده‌كاته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.