Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:09

وه‌زاره‌تی به‌رگرى ئه‌مریکا داوای کۆتایی هێنان به‌ هێرشه‌کانی سه‌ر عه‌فرین ده‌کات

پنتاگۆن له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وامه‌
وه‌زاره‌تی به‌رگرى ئه‌مریكا داوای كۆتایی هێنان به‌ هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ده‌كات
کوردستان TV
100%

یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان رایگه‌یاند: پنتاگۆن داوا له‌ توركیا ده‌كات واده‌یه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ هێرشه‌كانى سه‌ر عه‌فرین دیاری بكات .

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ دانا وایت، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ئه‌نجامیدا، رایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌ نیگه‌رانییه‌كانى توركیا سه‌باره‌ت به‌ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) تێده‌گات و له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وامه‌ و داوایان لێده‌كات واده‌یه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ هێرشه‌كانى سه‌ر عه‌فرین دیاری بكات .

گوتیشى: جیمس ماتیس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌وه‌ى توركیا له‌ عه‌فرین ئه‌نجامی ده‌دات، خزمه‌تى ئۆپه‌ڕاسیۆنى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ سووریا ناكات.

ئه‌م لێدوانه‌ى وایت له‌ كاتێكدایه‌ هێرشه‌كانى سوپاى توركیا پێى نایه‌ 14یه‌مین رۆژییه‌وه‌ و شه‌ڕ و پێكدادانى نێوان سوپاى توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ لایه‌ك و یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.