Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:48

زێرى عه‌یار(21) ناسراوترین زێره‌ له‌ کوردستان

ئه‌ى عه‌یاره‌كانى (9 ، 14 ، 18 ، 21 ، 24 ) چیه‌ و كامه‌یان باشتره‌؟
کوردستان TV
#7
100%

له‌ جیهانى ئابورى زێر له‌ كۆنه‌وه‌ كانزایه‌كى به‌نرخ ده‌ناسرێت و هه‌ندێك جار به‌ كانزاى ده‌روونى ناوده‌برێت ، له‌ كۆندا ئه‌م كانزایه‌ بۆ ئاڵوگۆركردنى شت و مه‌ك داده‌نرا پێش دروست بوونى دراو ، هه‌روه‌ها رۆڵیكى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌ خه‌ملاندنى به‌هاى دراوه‌كان ، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ كه‌ل و په‌ل و پۆشاك و جوانكارى تاوه‌كو ئێستاش به‌كارده‌هێنریت ، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌ پێكردنه‌  وه‌ك یه‌ده‌گى ولاته‌كان له‌ بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان هه‌ڵده‌گیریت و دراوى ولاته‌كانى پى َ پڕبه‌ها ده‌كرێت ، به‌ پێ ووته‌ى زانایان سه‌دا هه‌شتاى زێر له‌ناو زه‌وى ماوه‌ته‌وه‌ ، زێر به‌ ره‌نگه‌ بریقه‌دار و زه‌رده‌كه‌ ى ده‌ناسرێت و هه‌روه‌ها  به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ره‌نگى ناگوڕێت و یه‌كێكه‌ له‌و كانزایانه‌ى به‌رگرى زۆرى هه‌یه‌ و تواناى لێدان و راكێشانیشى هه‌یه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ مادده‌ گه‌یه‌نه‌ره‌كان ،  سیفه‌تێكى دى ناتویته‌وه‌ له‌ناو مادده‌ ترشه‌كان ، زێر له‌ جیهانى ئابورى به‌ یه‌كێك له‌ یه‌ده‌گ داده‌نرێت بۆ ده‌ست كه‌وتنى پاره‌ى نه‌ختى و ده‌چێته‌ قاڵبى وه‌به‌رهینانه‌وه‌ ، له‌ زۆر شوێندا زێر هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت خوێنى مروڤ به‌ رێژه‌ى پوینت دوو میللى گرام له‌ زێر پێك هاتووه‌ ، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ زێریك كه‌ به‌ ته‌واوه‌تى پاك بێت له‌ هه‌ر مادده‌یه‌كى تر و هیچ كانزاى دى تیدا نه‌بێت ئه‌وا ده‌توانرێت وه‌ك خۆراك به‌كار بهێنریت به‌لام گرنگه‌ كه‌ سه‌دا نه‌وه‌تى كانزاى سافى زێر بێت ،

له‌ ئوسترالیا گه‌وره‌ترین بارسته‌ى زێرى دۆزرایه‌وه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ى له‌ بیست و حه‌وت كیلو زیاتر بوو ، زێر له‌ دونیادا به‌ پێوه‌رى عه‌یار لێك جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش (9 ، 14 ، 18 ، 21 ، 24 ) ئه‌وه‌ى شایانى باسكردنه‌ هه‌موو جۆره‌كان زێر له‌ عه‌یار 24 دروست ده‌كرێن ئه‌م عه‌یاره‌ پێك هاتووه‌ له‌ زێریكى پوختى تایبه‌ت واته‌ هیچ كانزایه‌كى تیدا نییه‌ و به‌ رێژه‌ى سه‌دا نه‌وه‌ت و نۆ پۆینت نۆ مادده‌ى زێره‌ ، هه‌رچى عه‌یار 21 واته‌ له‌ كۆى 24 به‌ش 21 به‌شى زێره‌و سێ به‌شه‌كه‌ى ترى نحاس یا نیكل یا زنكه‌ ، عه‌یارى 18 واته‌ 18 به‌ش له‌ 24 به‌شى زێره‌ و شه‌ش به‌شه‌كه‌ى دى نحاس یا نیكل یا زنكه‌ ، عه‌یار 14 به‌هه‌مان شێوه‌ چوارده‌ به‌ش له‌ 24 به‌شى زێره‌ و ده‌ به‌شى بریتیه‌ له‌ نحاس یا نیكل یا  زنك ، له‌ كوردستاندا زیاتر عه‌یار 21 و  عه‌یار 18 زۆر مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرێت ، چونكه‌ زێرى پوخت و تایبه‌ت زۆر نه‌رمه‌  و بۆیه‌ بۆ دروستكردنى جوانكارى پێویسته‌ كانزاى ترى تێكه‌ڵ بكرێت تاوه‌كو به‌هیز و ره‌قتر بێت ، و عه‌یار 21 و 18 سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆر له‌ زێرى تێدایه‌ و به‌هاكه‌ى گرانه‌و ره‌نگیشیان جوانه‌ رێژه‌یه‌ك له‌ كانزاى ترى تێدایه‌ جگه‌ له‌ زێر به‌مه‌ش زۆر ئاسانتره‌ بۆ دروستكردنى هه‌موو جۆره‌كانى جوانكارى ، پێوه‌رى زێر به‌ مسقاڵه‌و هه‌ر مسقاڵیك بریتیه‌ له‌ چوار پوێنت شه‌ش گرام به‌ڵام ئیستا له‌ بازاڕه‌كان به‌رامبه‌ره‌ به‌ پێنج گرام ، ونرخى زێر به‌ ئاراسته‌ى پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دۆلار واته‌ به‌ نزمبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار نرخى زێر روو له‌ زیاد بوون ده‌كات .
 
ئاماده‌كردنی :شیلان بیبانی

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.