Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:07

به‌هۆی نه‌پۆشینی سه‌رپۆشه‌وه‌ ئافره‌تێکی ئێرانی زیندانی کرا

دوو مانگ زیندانی یاخود له‌ بری زیندانیكردن به‌ ١٢ دۆلار سزا ده‌درێت
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك دژ به‌ بڕیاری پۆشینی سه‌رپۆشی زۆره‌ملێ ناڕه‌زاییه‌تی ده‌ربڕی و سه‌رپۆشه‌كه‌ی فرێدا له‌ لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستگیركرا.

ئاژانسی هه‌واڵی كرێكارانی ئێران (ایسنا) بڵاوی كرده‌وه‌، داواكاری گشتی تاران، عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وله‌ت ئابادی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه‌ هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپۆشی نه‌پۆشیووه‌ و دژی ئه‌و بڕیاره‌ ناڕه‌زاییه‌تی ده‌ربڕیوه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وله‌ت ئابادی له‌ درێژه‌ی گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ ده‌ستیان گه‌یشتتووه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ دوای ده‌ستگیركردنی ره‌وانه‌ی داواكاری ئیرشاد كراوه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ یاسا رێره‌وی خۆی وه‌رده‌گرێت له‌م دۆسیه‌دا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ ئێران بڕیاری سه‌رپۆشی زۆره‌ملێ جێبه‌جێ نه‌كات، دوو مانگ زیندانی ده‌كرێت یاخود له‌ بری زیندانیكردن به‌ ٥٠ هه‌زار تومه‌ن (١٢ دۆلار) سزاده‌درێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.