ئه‌و فه‌تواییه‌ی وڵاتی تونس ده‌كردوه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی میرات به‌یه‌كسانی له نێوان پیاو ئافره‌تدا وه رێگه‌دان به كچی تونسی شوو به پیاوانی بیانی بكات له هه‌مووی گرنگتر وڵاتی تونس لێكۆڵنه‌وه له پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی ماره‌برینی هه‌وسه‌رگیری ده‌كات .
ئه‌م كارانه‌ی وڵاتی تونس لیژنه‌ی كاروباری ئایینی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌زهه‌ری توڕه كردوه ، جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م یاسانه قورئانی پیرۆز دیاریكردوه به هیچ فهتواییهك ناگۆردرێت.
ئه‌زهه‌ر داوا له تونس ده‌كات بۆ ده‌ركردنی هه‌ر فهتواییهكی ئایینی بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌زهه‌ر به‌مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌هه‌مان كاتدا هاوڵاتیان له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هۆشیار بكرێنه‌وه كه به‌دوای ئه‌م جۆره فهتواییانه نه‌كه‌ون.
سه‌رچاوه/ RAI TUNIA
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.