Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:10

دڵۆپێک ئاو لەو وڵاتە نامێنێت

یەكەم گەورە شار لە جیهان ئاوی تیا نامێنێت
کوردستان TV
100%

دوای 3 ساڵ لە ووشكەساڵی ، شاری كیب تاون لە باشووری ئەفریكا ئاوی تیا نەماوە ،   تەنها تا 95 رۆژی دیكە بەتەواوی دڵۆپێك ئاو لەو شارە نامێنێت .

بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەفریكییە رایانگەیاند كە دوای 95 رۆژی دیكە پایتەختی باشووری ئەفریكا رێژەی ئاو دەگاتە سفر . بەوەش یەكەم گەورە شار لە جیهان ئاوی تیا نامێنێت .

گۆڤاری تایمی ئەمریكی بڵاویكردەوە ئەگەر دانیشتوانی ئەم شارە دەست بە ئاوەوە نەگرن ، 4 ملیۆن كەس تا رۆژی 22ی مانگی نیسانی داهاتوو بێ ئاو دەبن .

بۆ ئەو قەیرانە شارەوانی كیب تاون لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە رێژەی ئاوی بەكارهێنراو لە هەر ماڵێك لە 87 لیترەوە بۆ 50 لیتر كەم دەكاتەوە  

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.