تره‌مپ: هه‌نگاومان ناوه سه‌رله‌نوێ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان مه‌زن بكه‌ینه‌وه
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ، له‌وه‌تای سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان گه‌شبینن به ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان، وه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی هه‌نگاوی ناوه به ئامانجی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان مه‌زنبكاته‌وه.
دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م وتاری ساڵانه‌ی خۆی شه‌وی سێشه‌ممه له كۆنگرێس پـێشكه‌شكرد و تیایدا سه‌نگی خسته سه‌ر بابه‌ته ناوخۆیـیه‌كانی وڵاته‌كه.
سه‌رۆك ترامپ كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاژمێر و 20 خوله‌ك كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو و ئامانجه‌كانی داهاتووی بۆ وڵاته‌كه خسته ڕوو، نزیكه‌ی بیست خوله‌كیش باسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد، له‌وانه شه‌ڕی دژی داعش و ئێران و ئه‌فغانستان و كۆریای باكور.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك تره‌مپ گوتی له‌وه‌تای سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان گه‌شبینن به ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان، وه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی هه‌نگاوی ناوه به ئامانجی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان مه‌زنبكاته‌وه.
گوتیشی به درێژایی ساڵی ڕابردوو به‌ره‌وپـێشچوون و سه‌ركه‌وتنی باش تۆماركراون. پاشان داوای له كۆماری و دیموكراته‌كان كرد كێشه‌كانیان وه‌لاوه‌نێن و گوتی: یه‌كگرتووبن له پـێناو ئه‌م خه‌ڵكه‌ی هه‌ڵبژێردراین بۆ خزمه‌تكردنی.
سه‌رۆك تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتی له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامدراوه، 2.4 ملیۆن هه‌لی كاری نوێ له وڵاته‌كه په‌یدابوون، له‌وانه 200 هه‌زاری له بواری پـیشه‌سازیدابوون. گوتیشی هه‌روه‌ها له پاش چه‌ندان ساڵ له سیستی ئابوری وا ئێستا موچه‌ی كرێكاران ڕوو له زیادبوون ده‌كاته‌وه.
گوتیشی: 45 ساڵه هێنده‌ی ئه‌مڕۆ ڕێژه‌ی بێكاری له وڵاته‌كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له نێو ئه‌مه‌ریكایـیه به ڕه‌چه‌ڵ ئه‌فریكایـیه‌كان و ئه‌مه‌ریكایـیه لاتینه‌كان.
باسی له گه‌شه‌كردنی بازاڕی بۆرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانیویه‌تی 8 ترلیۆن دۆلار له به‌هاكه‌ی زیادبكات. گوتیشی هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان دابوو له پێش 11 مانگ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی توانیویه‌تی چاكسازی دارایی ئه‌نجام بدات و گه‌وره‌ترین دابه‌زین بكات له ئاستی وه‌رگرتنی باج له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد به‌پـێی ئه‌م یاسا نوێـیه‌ی باجدانه، خێزانێكی دوو كه‌سی هه‌تا داهاتی 24 هه‌زار دۆلار له ساڵێكدا هیچ باجیان لێ وه‌رناگیرێت، وه خێزانێكی 4 كه‌سی كه داهاتی ساڵانه‌یان 75 هه‌زار دۆلاره ته‌نیا 2 هه‌زار دۆلار باج ده‌ده‌ن، واته نیوه‌ی جارانیان.
سه‌رچاوه:ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.