گۆرانیبێژی باشووری كوردستان " حه‌سه‌ن شه‌یف " دواین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گۆرانییه‌ك له ژێر ناوی " ره‌ش و شین " بڵاوكرده‌وه .
تێكست و ئاوازی ئه‌م گۆرانیه له لایه‌ن " ئه‌مین بۆتانی" ئاماده كراوه ، ناوه‌رۆكی گۆرانییه‌كه باس له خیانه‌تی نیشتمانی ده‌كات كه چه‌ندین ساڵه گه‌لی كورد به هۆیه‌وه رووبه‌رووی زیانی گه‌وره بۆته‌وه .
جێی باسه ئه‌م گۆرانیبێژه خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و له ئێستادا نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.