ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی وردبینی حكومه‌تی عێراق بۆ وردبینی له لیستی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكى مه‌ده‌نی گه‌یشته هه‌ولێر و به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ئه‌و لیژنه‌یه وردبینی له لیستی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم ده‌كات .
ئێستا لیژنه‌كه له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه .
دوای ته‌واوبوونی وردبینی له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی، چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وردبینی له لیستی مووچه‌كانیان ده‌كرێت.
دوێنێ دووشه‌ممه 29/1/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌غدا بڕی 250 ملیار دیناری بۆ پێدانی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.