کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/1/29 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە بۆردومانی گوندەکانی بناری چیاى قەندیلیان کردەوە و زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانێکی زۆر بەر ڕەزو باخی دانیشتوانی ناوچەکە و قوتابخانه‌ى گوندەکان کەوتووە و هه‌وره‌ها زیانی بە کارەبای نیشتمانی گەیاندوە و چەند ستوونێک کەوتوون و کارەبای نیشتمانیی هەرسێ گوندی (ئەبووبکرە، ورتە، قەڵاتووکان) پچڕاون، به‌لام هیچ زیانێكى گیانی بەدواوە نەبووە.
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مرۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى ده‌ڤه‌رى سیده‌كان كرووه، به‌لام جگه له زیانى ماددى هیچ زیانتى گیانى به‌دواوه نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.