Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:30

عێراق سزایەکی دیکەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەڵگرت

وەک کاردانەوە بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی 25ـی ئەیلوول بەسەریدا سەپاندبوونى
عێراق سزایەکی دیکەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەڵگرت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە 29-1-2018 پەرلەمانی عێراق داواکاری بانکی ناوەندیی عێراقی بۆ هەڵگرتن و لابردنی سەرجەم رێکار و سزاکانی پێشووتر لەبەرامبەر دامەزراوە دارایی و بانکەکانی کوردستانی پەسند کرد .

بانکی ناوەندیی عێراق کە وەک کاردانەوە بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی 25ـی ئەیلوول بەسەریدا سەپاندبوونى و له‌مه‌ولا بانكی ناوەندی عێراق وەكو پێشوو مامەڵەكانی لەگەڵ بانكەكانی كوردستان ئاسایی دەكاتەوە.

لە 12-10-2017 پەرلەمانی عێراق بە بڕیاری ژمارە 58، بانكی ناوەندی عێراقی ناچار كرد هەموو جۆرە مامەڵەیەكی بانكی لەگەڵ بانكەكانی هەرێمی كوردستان رابگرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.