Erbil 32°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:38

زیاتر له‌ 200 فه‌رمانده‌ و چه‌کداری حوسییه‌کان رۆیشتنه‌ پاڵ سوپای یه‌مه‌ن

هاوئاهه‌نگی زۆر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كان و كه‌سه‌ ناسراوه‌كان پارێزگای جوف له‌ئارادایه‌
زیاتر له‌ 200 فه‌رمانده‌ و چه‌كداری حوسییه‌كان رۆیشتنه‌ پاڵ سوپای یه‌مه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازییه‌كانی یه‌مه‌ن رۆژی رابردوو رایانگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ 200 فه‌رمانده‌ و چه‌كدار له‌ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن جیابوونه‌ته‌وه‌ و رۆیشتوونه‌ت پاڵ سوپای ئه‌م وڵاته‌.

فه‌رمانده‌ی له‌شكری 101ـی یه‌مه‌ن جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوئاهه‌نگی زۆر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كان و كه‌سه‌ ناسراوه‌كان پارێزگای جوف له‌ئارادایه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكاریی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نیازی هاتنیان هه‌یه‌ ناو سوپای نه‌ته‌وه‌یی یه‌مه‌ن.

ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ حوسییه‌كان جیاده‌بنه‌وه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ زیادبووندایه‌ و به‌ چاودێریی سوپای نه‌ته‌وه‌یی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی و په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌به‌رچاو گیراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.