تەڵاڵ حسین بەرێوەبەرى گشتى لە کومپانیاى دروستکردنى ئوتومبیل و پارچەکانى یەکێکە لە بەشەکانى کۆمپانیاى گشتى پیشەسازى و کانزاکانی عێراقه ڕایدهگهیهنێت، داشکاندن لە نرخى ئۆتۆمبێلەکان لە جۆرى ( ئۆر ئێکس فۆر عادى و ئۆر ئێکس فۆرى ئۆتۆماتیک و ئۆر شەش سەد و بیست سلاید رۆف هەروەها بی واى دى ئۆتۆماتیک ) دهبێت لە بازاڕەکانى عێراق بۆ ماوەى سێ مانگ داشكاندنهكه بهردهوام دهبێت ، ئەمەش دوابەدواى ئەوە دێت کە ئەو کۆمپانیایە گریبەستى بە بڕى حەفتاو یەک ملیار و شەشسەد ملیون دینار لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیى و بورییە نەوتیەکانى عێراقدا واژوو کردوە ، بەڵام ئەوەى جێگەى ئاماژە پێکردنە ئەم داشکاندنە فرۆشتنى قیست ناگرێتەوە بە هۆى کارى بانکەکانەوە .
چوار جۆر ئۆتۆمبێل داشکاندن له نرخهکانیان ئهنجام دهدهن
ئەم داشکاندنە فرۆشتنى قیست ناگرێتەوە بە هۆى کارى بانکەکانەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.