Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:37

کۆمسیۆن: 6 هەزار ناوی دووبارەمان لابردووە

کۆمسیۆن وردەکاری پاک کردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئاشکرا ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئیسماعیل خورماڵی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌ینێت" ئەو کارانەی کە پێویست و ئەرک بووە لەسەر کۆمیسیۆن بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئەنجامدراون، ئەوەی دەمێنێتەوە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت و پەرلەمان و جەختیش دەکاتەوە کە تۆماری دەنگدەران بەتەواوی پاک دەکرێتەوە.

کۆمسیۆن کە چەند مانگێکە خەریکی خاوێن کردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە تاوەکو ئێستا 6 هەزار ناوی دووبارەی لابردووە ، 91 هەزار ناوی لێکچوو هەن کە کۆمیسیۆن کاریان لەسەر دەکات. هەروەها 23 هەزار ناوی ئاوارە لەتۆماری دەنگدەراندا لابراون.

ئیسماعیل خورماڵی راشیگەیاند" بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازبکەین و هەموو ئەو وردەکارییانەی پەیوەستە بە تۆماری دەنگدەران و چۆنیەتی بژارکردنی تۆماری دەنگدەران بخه‌ینه‌روو و ئێمە دڵنیایی دەدەینە هەموو لایەک ئەوەی پێویست بێت لەڕووی یاساییەوە و لەسەر شانی ئێمە بێت 100% جێبەجێی دەکەین و ئەو تۆمارە دەکەینە تۆمارێکی خاوێن".

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وردەکاری پاک کردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ خەڵک و لایەنەکان ئاشکرا بکات، بەو ئامانجەی ئەو گرفتە گەورەیەی هەڵبژاردن لەبەردەم خۆی هەڵگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.