Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 18:37

په‌رله‌مانى کوردستان بارودۆخی ئێستای عەفرین تاوتوێ ده‌کات

سێشەممەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 28/1/2018، پەرلەمانی کوردستان به‌ نووسراوێك رایده‌گه‌ینێت" کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممەی داھاتوو 30/1/2017، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش بریتیە لە گفتوگۆکردنی پرۆژە یاسی رێکخستن و چاندن و گواستنەوەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، بەپێی ماددەکانی (72،74،75) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی ھەموار کراو، ھەروەھا گفتوگۆکردنی پرۆژە یاسای ھەمواری یاسای ھاتوچۆی ژمارە (86)ی ساڵی 2014 لە ھەرێمی کوردستان".

نووسراوەکەی پەرلەمانی کوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە خوێندنەوەی پەیامی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەلایەن سەرۆک فراکسیۆنەکان سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عەفرین، دەخرێتە روو.

تێزانین رۆژى شەممە 20/1/2018، سوپای تورکیا، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون)، ھێرشی کردە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە سەر ئاستی ناوخۆی کوردستان و دەرەوە لێکەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.