زنجیره سوپه‌رماركێتێك له فه‌ره‌نسا هه‌ڵسان به داشكاندنی نرخى ماركه‌ى قاوه‌ى نوتێللا به‌هۆیه‌وه قه‌ره‌باڵغى و شه‌ڕو پاڵه‌په‌ستۆ له زۆربه‌ى شاره‌كان روویدا.
له لقه‌كانی سوپهرماركێتى ئهنترماغشێ له سه‌رتاسه‌رى وڵاتى فه‌ره‌نسا 70% داشكاندن بۆ نۆتێللا كرا و له كاتیكدا نرخى پێش داشكاندن 4.40 یۆرۆ بوو دواى داشكاندن بوو به 1.40 یۆرۆ، به‌ڵام له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغى و خواستى خه‌ڵكى بۆ كڕینى كڕیاران له‌چه‌ند ماركێتێكدا بوو به شه‌ڕیان و پۆلیس ده‌ستێوه‌ردانى كرد.
له یه‌كێك له ماركێته‌كان كارمه‌ندێكى ماركێته‌كه ڕایگه‌یاند: له كاتێكدا هه‌وڵى نێوه‌ندگیرى له نێوان كڕیاره‌كانم ده‌دا له پڕ مستێك به چاوه‌كانم كه‌وت و پاڵیان پێوه‌نام"، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك له ماركێته‌كان له ماوه‌ى 15 خولهك رهفهكانى ماركێته‌كه پاكرایهوه له قاوه‌ى نۆتێللا.
كارمه‌ندێكى سوپهرماركێتى ئهنتهرماغشێ له مۆزیل له ڕۆژهه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند: خه‌ڵكى به كۆمه‌ڵ هاتنه ناو ماركێته‌كه و هه‌موو شتێكیان دابه‌سه‌ر و شتیان شكاند و ئێمه سه‌رقاڵی بانگكردنى پۆلیس بووین به‌ڵام كاتێك پۆلیس گه‌یشت، كڕیاران ده‌ستیان كرد به پاڵنانى یه‌كتر و گرژى له نێوانیان روویدا.
له لێدوانیكى تر له لایه‌ن ئافره‌تێك ڕایگه‌یاند: خه‌ڵكى وه‌ك ئاژه‌ڵ په‌لامارى یه‌كتریان ده‌دا و ئافره‌تێكیان به قژ ڕ‌اكێشا، ته‌نانه‌ت یه‌كێكم بینى ده‌ستى خوێنى پێوه بوو".
ماركه‌ى نۆتێللا یه‌كێكه له قاوه به‌ناوبانگه‌كانى جیهان و ساڵانه 365 ملیۆن كیلۆى لێ ده‌فرۆشرێت له 160 وڵات له سه‌رتاسه‌رى جیهان.
نۆتێللا له‌لایه‌ن خێزانى فێرێرهو دروست كرا له ساڵانی چله‌كان له ناوچه‌ى پیدمۆنتى سه‌ر به وڵاتى ئیتاڵیا كه ناوداره به به‌رهه‌می بندوق.
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.