Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:43

ئۆپۆزیسیۆنی سووریا به‌نیاز نییه‌ به‌شداریی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی داهاتوو له‌ سوچی بکات

كۆبوونه‌وه‌ی سوچی هه‌وڵێكه‌ بۆ لاواز كردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ره‌وتی ئاشتی سووریادا
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا به‌نیاز نییه‌ به‌شداریی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی داهاتوو له‌ سوچی بكات
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌ كۆتایی گفتوگۆكانی دوو رۆژه‌ی ئاشتی بۆ سووریا كه‌ له‌ ڤییه‌نا به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند كه‌ گروپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا به‌نیاز نین تا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شداریی بكه‌ن كه‌ له‌ شاری سوچی رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یه‌حیا عه‌ریزی له‌ كۆتایی دانیشتنی ڤییه‌نا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی سووریا و رووسیای هاوپه‌یمانی پابه‌ندیی پێویسیتان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، وتیشی كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی سوچی هه‌وڵێكه‌ بۆ لاواز كردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ره‌وتی ئاشتی سووریادا.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ستێفان دی مستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند كه‌ وه‌فدێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی سوچی تا ئێستا بڕیاری نه‌داوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری حكومه‌تی سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای جه‌ختكردن له‌ گفتوگۆكانی داهاتووی سوچی وتی كه‌ 1600 سووری له‌م گفتوگۆ دوو رۆژییه‌دا به‌شداریی ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.