Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:14

ئه‌مرۆش ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی له‌باره‌ى کۆنگره‌وه‌ نه‌گه‌یشته‌ ئه‌نجام

كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ شەممەی داھاتوو دوا خرا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/1/2018، جارێكى تر ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كۆبووه‌وه‌، به‌لام سه‌ره‌نجام نەیتوانی بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر به‌ستنى کۆنگرە و ھەڵبژاردن بدات، کە دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو حزبە بووە.

بەھۆی نەگەیشتنیان بە ھیچ ئەنجامێک، بۆیە بڕیاری ئەوە دراوە کۆبوونەیەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، بۆ ڕۆژی شەممەی ھەفتەی داھاتوو، دوا بخرێت.
 
تێزانین دوێنێ چوارشەممە، ھەر یەک کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، مەلا بەختیار، عیماد ئەحمەد و عومەر فەتاح، بەشدارییان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى نەکردبوو، بۆیە بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە دواخرا، ئەمڕۆش بەھۆی ده‌ستنه‌كه‌وتنى ھیچ ئەنجامێک، كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ شەممەی داھاتوو دوا خرا، كه‌ به‌پێى وته‌ى چاودێران بریاردان له‌سه‌ر كۆنگره‌ بۆ یه‌كێتى كه‌مێك قورس ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.