له په‌راوێزى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا، پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ چوارشه‌ممه 24/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له داڤۆس، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕاشد ئه‌لغه‌ننووشی بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیى دیار، سه‌رۆكى پارتى نه‌هزه‌ى توونسى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌رى به‌ڕێزیان ئاماده بوون، دوایین دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به گشتى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى فیدراڵ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌تایبه‌تى تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى توونس له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابوورى و بازرگانیدا، له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ردوولا كردنه‌وه‌ى كونسڵخانه‌ى توونسیان له هه‌ولێر به پێویست زانى.
دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌و كێشانه‌ى هاتوونه‌ته ئاراوه به‌گشتى و دیالۆگ و گفتوگۆ كه باشترین شێوازه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.