Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:33

فێستیڤاڵی خلیسکێنه‌یی سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێت

هه‌وڵێكه‌ بۆ ناساندنی گه‌شتیاری زستانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

لە ژێر چاودێری قائیمقامیەتی قەزای چۆمان، بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان و كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌تی گه‌شتیاری  (Vik Group)سێیەمین فێستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر بە بەشداری تیمی سکیوانی نێودەوڵەتی کە ٦ یاریزانی ئەوروپین، ساز ده‌كرێت.

عومه‌ر حوسێن، به‌رپرسی گرووپی گه‌شتیاری  Vik Group به‌ سایتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: رۆژی 3-2-2018 فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ هاوكاری كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری به‌ریتانی Untamed Border  ساز ده‌كرێت له‌ ناوچه‌ی (سێكانیان) له‌ سنووری قه‌زای چۆمانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر.

راشیگه‌یاند: جگه‌ له‌ تیمی یاریزانه‌‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، گروپی خلیسكێنه‌ی پێنجوێن و چۆمانیش به‌شدارن و چه‌ندین پێشبركێی سه‌رنجراكێش و سه‌ركێشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئامانج له‌م فیستیڤاڵه‌ش ناساندنی باڵەکایەتیە لەسه‌ر بنەمای کەرتی گەشتیاری زستانەو دروستکردنی تیمێکی سکیوانیە لە ناوچەکە.

هه‌ر له‌و فێستیڤاڵه‌دا بڕیاره‌ وه‌ك خزمه‌تێك به‌ منداڵان و كچانی به‌شداربووی فیستیڤاڵه‌كه‌، چه‌ند خلیسكانه‌ی تایبه‌ت له‌ وڵاتی رووسیا و جل و به‌رگی تایبه‌تی ئه‌م یارییه‌ بگاته‌ فیستیڤاڵه‌كه‌ و دوو راهێنه‌ری تایبه‌تی به‌ریتانی و ئه‌مریكی بێبه‌رانبه‌ر راهێنان به‌ منداڵان  و كچانی به‌شداربوو بكات.

هاوكات هه‌ر له‌و فێستیڤاڵه‌دا جگه‌ له‌ یاری سه‌ركێشی، به‌ گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێی كورده‌واری و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تری كه‌یفخۆشی فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌ڕازێندرێته‌وه‌.

ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی به‌ دووری 150 كیلۆمه‌تر كه‌وتۆته‌ باكوری شاری هه‌ولێر و ساڵانه‌ فیستیڤاڵی یارییه‌ سه‌ركێشییه‌كانی سه‌ر به‌فری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ناساندنی ناوچه‌كه‌ و گه‌شتیاری زستانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی زۆنی ناشناڵپاركی هه‌ڵگورد-سه‌كرانه‌.

ئاماده‌كردن:كه‌ریم سمكۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.