Erbil 29°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:28

سەرۆک بارزانی: پێویستە پەلاماردانی عەفرین بوەستێندرێ تا دەرئەنجامی خەراپی لێ نەکەوێتەوە

تا كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە
سەرۆك بارزانی: پێویستە پەلاماردانی عەفرین بوەستێندرێ، تا دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە
کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی بە هێرشەكانی سەر شاری عەفرین کە لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە بەرپا کراوە، نیگەرانە و لە پەیامێکدا داوا دەکات، بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات، تا كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بە هێرش و بۆردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیان لەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانین.

هیوادارین بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە، بەپێی هەموو ئەزموونەكانی ناوچەكە، بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و كێشەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن، باشترین ڕێگە ئەوەیە بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەری قەیران و كێشەكانی ناوچەكە بكرێت.

 

مەسعوود بارزانی
22ـی 1ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.