Erbil 29°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:26

یوسف عوسمان: پێشنیازێکمان کرد تا بەغدا وەک نیەتپاکی مووچەیەک دابەش بکات

ئەو لیژنەیە كاری وردبینی دەكات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/1/2018 شاندێكی حكومه‌تی عێراق گه‌ییشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، شاندی وردبینی حكومه‌تی عێراق كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بڕیاردرابوو بۆ وردبینی له‌ لیستی موچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان پێك بێت، گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستی كۆبووه‌وه‌. 

یوسف عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە و ئەندام لەو لێژنەیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دواین زانیاری لەبارەی كاروبارەكانی لیژنەی وردبینی بۆ میدیاكاران خستەڕوو و رایگەیاند كە كارەكانی لیژنەكە بەردەوامە و ئەوانەی دامەزراون بەگوێرەی ژمارەی دیاریكراوی میلاكات بووە كە لە پرۆژە یاسای بوودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵانە دیاریكراوەو بەشی هەرێمی كوردستانیش لەو ژمارەیە دیاربووەو هیچ كەسێكی دیكە لە دەرەوەی ئەوە دانەمەزرێنراوە.

دەربارەی ئەوەی ئایا حكومەتی عێراق نیازی هەیە پێش تەواوبوونی كاروبارەكانی لێژنەی وردبینی هیچ مووچەیەك بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە بنێرێت، یوسف عوسمان بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە گووتی : ئەو لیژنەیە كاری وردبینی دەكات، بەڵام هەموو ئەندامانی لێژنەكە پێكەوە پێشنیازێكمان كرد تا وەك نیەتپاكی بەغدا مووچەیەك دابەش بكات، بەڵام ئەوە پێشنیاز بووەو بڕیاری پێدانی مووچە لە دەست ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و تا ئێستا هیچ وەڵامێكی پێشنیازەكەمان نەدراوەتەوە

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.