هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (مه‌ریوان زێندی) له شاری دهۆك پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو كرده‌وه .
له پیشانگاكه‌دا كۆمه‌ڵێك تابلۆی تایبه‌ت به‌و رووداوانه‌ی ساڵی رابردووی پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته روو ،پێشانگه‌كه كه پێكهاتبوو له 20 تابلۆی جۆراوجۆر، له شاری دهۆك نمایش كران كه هه‌موویان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركووك و خیانه‌تی راده‌ستكردنی كه‌ركووك بۆ هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی ئێران بوون.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به پاڵپشتی پاسدارانی ئێران و به‌یارمه‌تی باڵێكی ناپاكی ناو یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق و كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قینیان داگیر كرد، له‌و ساته‌وه پێشێلكاری له‌دژی كورد و سیاسه‌تی ته‌عریب له‌و ناوچانه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو پێڕه‌و ده‌كرێت.
سه‌رچاوه/ وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.