پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21-1-2018 نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و عه‌لی شه‌مخانی ، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران له تاران كۆبووه‌وه .
له یه‌كه‌مین دیداریدا له تاران ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی ، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران كۆبوونه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌لی شه‌مخانی ، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاندووه : به سه‌رنجدان به سیاسه‌تی نوێی هه‌ولێر و جه‌ختكردن له گفتوگۆ و هاوكاریی له‌گه‌ڵ به‌غدا ، كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پشتیوانی له چاره‌سه‌ری ئاسته‌نگه‌كان و یارمه‌تیدان بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
دوێنێ 2-1-2018 دوای دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای یاوه‌ری به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێكه‌وتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.